حاشا لە بتپەرستی

 

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پێش پێغەمبەرایەتیەكەشی یەكخواپەرست بوو، هیچ كات بتەكانى نەدەپەرست، بە مەرجێ كۆمەڵگەكە هەمووی سەرقاڵی بتپەرستی بوون، جا بێ ئەوەى كەسێك دەستی بگرێت، خواى گەورە پاراستوویەتی لە بتپەرستی و هەر پەرستشێكی تر كە شیركی لێ بكەوێتەوە، منداڵێك جیا لەو هەموو سەرگەورەو كەسایەتیە ناودارانە، ئەوەش نەبووە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) ماوەیەك بتپەرستی تاقی كردبێتەوەو دواى ئەوە راستیەكانى بۆ دەركەوتبێت و وازى هێنابێت، یان ئەو قۆناغانە بە قەومەكەى ببڕێت كە ئیبراهیم پێغەمبەر بە قەومەكەى خۆی بڕی تا عەقڵیان بكاتەوەو بێنەوە هۆش و لە راستی یەكخواپەرستی تێبگەن.