پێغەمبەرێكی گەنج

 

تەمەنى مرۆڤ وا دابەشكراوە كە سەرەتا لە پێش یەك ساڵیدا بە كۆرپە ناسراوە، ئینجا منداڵ، پاشان هەرزەكار، پاش تەمەنى پانزە ساڵی بۆ 25 ساڵی گەنجە، لە 25 تا 40 ساڵی گەنجێكی كامڵە، ئیتر لە چل ساڵیەوە بە مرۆڤێكی كامڵ ناودەبرێ، واتە ماوەى ناوەڕاست كە ماوەى چل ساڵیە چاكترین ماوەیە، هەرچەندە زۆرێك كاتى لاوییان بە باشتر باسكردووە وەك دەڵێت (خۆزگە گەنجى دەگەڕایەوە هەتا شكاتى پیریم لا دەكرد) بەڵام تەمەنى ناوەڕاست لە تەمەنى گەنجێتی باشترە، تەمەنى پیریش لە دواى شەست ساڵیەوە دەست پێ ئەكات، بۆیە دەبینین تەمەنى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە پیریدا نەماوەتەوەو لە ماوەى گەنجێتیدا پێغەمبەرایەتیەكەی پێ سپێردراوەو گەیاندوویەتی، هەموو ماوەى تەمەنى پیری پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تەنها سێ ساڵ بووەو دواى ئەوە وەفاتى كردووە، ئەو تەمەنەى كە ئەمڕۆ لە زۆر شوێن بۆ خانەنشینی دیاری كراوە (63 ساڵ).