دینێكی تەشریعی نەوەك لاهووتی

 

هۆكارێكی هاتنى پێغەمبەران و ئەو ئەركەی پێیان سپێردراوە ئەوەیە پەیامەكانیان وەكو یاسا و ڕێسا هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكرێت، واتە ئەو چەمكەى ئەمڕۆ باوە كە دەڵێت كەس لە سەروو یاساوە نییە، كاتێك لاى موسڵمان پەسەندە كە ئەو یاسا و رێسایە بە پێی شەریعەتێ دانرابێت كە خواى گەورە ناردوویەتی بۆ پێەمبەران و دواجار لە پەیامى ئیسلامدا هەمووی كۆبووەتەوەو بووەتە سەرمۆری پەیامەكان، خواى گەورە ئایینى نەناردووە تەنها بۆ بوارێكی لاهووتى و بەس، بەڵكو لە ئایینەكانى پێشووشدا حوكم كردن یەكێك بووە لە ئامانجەكانى ئایین.