ویستی خوا نەك ویستی خۆمان
(يُرِيدُ اللَّهُ أَنْ يُخَفِّفَ عَنْكُمْ)
(خواى گەورە دەیەوێت بارگرانیتان لەسەر لابەرێت، واتە هەرچیەك شەریعەتى خوا دایناوە، هەنگاونانە بەرەو كارئاسانی، هەر دووركەوتنەوەیەكیش لە پەیامى خوا، هەنگاونانە بەرەو بارگرانی و ناڕەحەتی، جیاوازیەكە لەوەدایە چاو و عەقڵی ئێمە كورتبینە و تەنها دوێنێ و ئەمڕۆ دەبینین، بەڵام عیلمى خوا ئاگادارە بەوەی سبەی و دوو سبەی چی روودەدات، ئەوەى لە شەرعی خوادا هاتووەو لای ئێمە بارگرانیە، لە عیلمی خوادا كارئاسانیە).
|