بێئاگابوون لە سبەی

(وَمَا تَدْرِي نَفْسٌ مَاذَا تَكْسِبُ غَدًا )

(هیچ نەفسێ نازانێ سبەی چی دەست دەكەوێ، هەرچی شرۆڤە و شیكاریە ئابووریەكانى مرۆڤایەتی هەن رێژەیین، هیچكام لەوانە ناتوانن زەمانەتى تەواوەتى دەرەنجام بكەن، چونكە خواى گەورە جارجارە حاڵەتی جیاواز نیشانى مرۆڤایەتی دەدات هەتا تێ بگەن رزق و رۆزی لای خوایە، زۆرجار كەسێك ئیشێك ئەنجام دەدات، بە هەموو شیكاریەكی ئابووریی، دەبێت كەسەكە دەستكەوتێكی زۆری هەبێت، بەڵام لەو روانگەوە چاوەڕوان ناكرێت، هاوكێشەكە سەرەوخوار دەبێتەوە، بە هەمان شێوەش كەسی وا هەیە بە هەموو لێكدانەوەیەكی عەقڵی و ئەزموونى ژیان دەبێت بە دەیان ساڵی تریش خاوەنى سەد مەتر زەویش نەبێت، كەچی لە كتوپڕێكدا هێندە دەوڵەمەند دەبێت بە زەكاتەكەى دە زەوى لەو چەشنە بكڕێت).