تاوان وەك هەڕەشەیەك

(فَكُلًّا أَخَذْنَا بِذَنْبِهِ )

(مەترسیدارترین شتێك پێش هەر مەترسیەكی دی هەڕەشە لە ئاسایش و ژیان و بەختەوەری مرۆڤ دەكات، بریتیە لە تاوانەكانى خودی ئەو كەسە یان خودی ئەو كۆمەڵگەیە، ئەو گورزەی كۆمەڵگەیەك بە هۆی خراپە و تاوانەكانیەوە تووشی دەبێت، زۆر زیاترە لەو زیانەی بە هۆكاری دەرەكی تووشی دەبێت، وریابە چەندە رێژەی تاوانەكانت زیاتر بكەیت، مەترسی لەدەستدانى ئارامی و لەشساغى و بەختەوەریت زیاتر دەبێت).