گەورەیی دایك
(حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا )
(گەورەیی دایك لەوەدایە پێش هاتنە دنیات ئازاری پێ دەبەخشیت، بە هاتنە دنیاشت ئازاری تووش دەكەیت، هەتا گەورەش دەبیت بە ئازارەوە خزمەتت دەكات، چ كەسێك هەیە پێش ئەوەی تێكەڵی بكەیت بەهۆی تۆوە تووشی ئازار و ناڕەحەتى ببێت، كەچی لە هەموو كەس زیاتر خۆشی بوێیت؟ ئەوە تەنها دایكە و دواى ئەوەش باوكت، تۆ سەرەی خۆتت لە ئازاردانیان تەواو كردووە، لە پیریدا قەرەبووی بكەرەوەو ئۆفێكیان پێ مەڵێ).
|