حەتمیەتی سەركەوتن

(وَإِنْ تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ)

(خواى گەورە هاوەڵانى پێغەمبەری خوا ئاگادار دەكاتەوە ئەگەر پشت لە پێغەمبەری خوا بكەن قەومێكی دی لە بری ئێوە دێنێ، واتە خواى گەورە سەرخستنی دینەكەی نەبەستۆتەوە بە هاوەڵانەوە، دەبێت ئێمە چی بین لەو هاوكێشەدا لە كاتێكدا ئەو هەموو شوێنكەوتەی ئیسلام لە سەرزەویدا هەن؟ سەرخستنى پەیامى خوا شەرەفێكەو خوا دایناوە بەر خەڵكانێ بكەوێت، دەبێت داوا لە خوا بكەین بەو كەسانەمان رەوا ببینێت، نەك منەت بكەین لە هەوڵی سەرخستنى دینەكەداین، سەرخستنى دینی خوا هاتنەدی حەتمیە، گۆڕینی كەسەكان بۆ جێبەجێكردنی مەحاڵ نیە).