نەمانی بیانوو

(وَصَاحِبْهُمَا فِي الدُّنْيَا مَعْرُوفًا )

(ئەو دایك و باوكەی بەرامبەر بە خوا بێباوەڕن، دەبێت منداڵە موسڵمانەكانیان لە كاروباری دنیاییدا خزمەتیان بكەن و رێزیان بگرن و كەمتەرخەمی نەنوێنن بەرامبەریان، بێباوەڕبوون بەرامبەر بە خوا بیانوو نیە بۆ بەجێنەگەیاندنى ئەركی بەرپرسیارێتی منداڵ بەرامبەر بە دایك وباوك، خواى گەورە ئەو دەرگاى داخستووە هەتا هیچ بیانوویەك بەدەست موسڵمانەوە نەمێنێتەوە بۆ كەمتەرخەمی بەرامبەر بە دایك و باوكی، جا دەبێت ئەوانە چی بكەن كە دایك و باوكیان خواناسیشن، كەچی ئەمان ئەركی خۆیان بەرامبەریان بەجێ ناگەیەنن).