هێز كۆكردنەوەی فیرعەون

(فَتَوَلَّى فِرْعَوْنُ فَجَمَعَ كَيْدَهُ ثُمَّ أَتَى )

(كاتێك پێغەمبەر مووسا پەیامى خواى بۆ فیرعەون روونكردەوە، فیرعەون قەناعەتى پێ نەهێنا، ئینجا بۆ بەرگرتن بەو پەیامە نوێیە، چوو دارودەستەكەی خۆی كۆكردەوەو هەوڵیدا هەرچی هێزێك پێویستە بۆ كپكردنەوەی ئەم بانگەوازە كۆی بكاتەوە، واتە ستەمكار خۆی بە تەنها بەرامبەر حەق هیچی پێ ناكرێت ئەگەر سەرباز و دەربار و چواردەورەكەی لە دەوری خڕ نەبنەوەو سەری نەخەن، وەك چۆن خواى گەورە ئاماژەی داوە فیرعەون و هامان و سەربازەكانیان هەموویان پێكەوە هەڵەكار و لادەر بون نەك تەنها فیرعەون و هامان، دەكرێت ستەم لە یەك كەسەوە سەرچاوە بگرێ، بەڵام بە یەك كەس پەیڕەو ناكرێ و بە یەك كەسیش سەرناخرێ).