تەنهایی رۆژی تەنگانە
(وَكُلُّهُمْ آَتِيهِ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَرْدًا )
(لە رۆژی دواییدا هەر كەسێك بە تەنها راپێچی لێپێچینەوە دەكرێت، مادەم لە كاتى لێپێچینەوەدا تەنهایت و چواردەورەكەت لەگەڵت نین، لە دنیادا چ ئەركێكت لەسەر واجبە ئەنجامى بدە ئەگەرچی هەموو چواردەورەكەت كەمتەرخەم بن تیایدا و دەستیان لێ بەردابیت، مەڵێ لەگەڵ فلآنە حیزب و تاقمدا بووم و ئەوان ئەمەیان نەدەكرد، لەوێ ئەوانیش یەك یەك بانگهێشت دەكرێن، ئەگەر بزانیت دەچیت بۆ سەفەرێكی دوورودرێژ و لەوێ هەركەسەو جیا لەوانى تر خواردن دەخوات، بەشە خۆراكێكی كەم بۆ كاتى برسێتیەكەت دەپێچتیەوە با هەموو چواردەورەكەشت بە دەستی بەتاڵ هاتبن، نموونەی توێشووی دنیا بۆ قیامەتیش بە هەمان شێوەیە).
|