هەڵگرتنی سزای سەر خەڵك

(فَأْتِيَاهُ فَقُولَا إِنَّا رَسُولَا رَبِّكَ فَأَرْسِلْ مَعَنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَا تُعَذِّبْهُمْ)

(كاتێك پێغەمبەر مووسا و هاروونی برای بە فەرمانى خوا چوون بۆ لاى فیرعەون، خواى گەورە فەرمانى پێكردن پەیامێكیان بۆ فیرعەون ئەوە بێت سزاى سەر بەنوئیسرائیل هەڵگرێت و چیدی سزایان نەدات، ئەمە ئەركێكی پێغەمبەرایەتی سەرجەم پێغەمبەران بووەو پەیامی خواش یەكێك لە ئامانجەكانى نەهێشتنی ستەم و ئازارە لەسەر كۆمەڵگە و نەتەوەكان، بانگخوازانى رێی خواش دەبێت درێژە بەو رێڕەوە بدەن، ئەگەرچی هێز و سوپایان نیە بۆ لابردنی زۆر و ستەم، بەڵام دەتوانن زمانیان لەو پێناوەدا بەكاربهێنن، لەلایەكەوە كۆمەڵگە هۆشیار بكەنەوەو لەلایەكەوە زۆرداران بێدار بكەنەوە).