قۆستنەوەی كۆبوونەوە جەماوەریەكان

(قَالَ مَوْعِدُكُمْ يَوْمُ الزِّينَةِ)

(كاتێك فیرعەون داواى بەرنگاربوونەوەی پێغەمبەر مووسا و جادووگەرەكانى كرد، پێغەمبەر مووسا رۆژی قەرەباڵغی و كۆبوونەوەی جەماوەریی خەڵكەكەی هەڵبژارد، ئەمە لەلایەكەوە دڵنیایی پێغەمبەر مووسا دەگەیەنێت بەرامبەر بە پەیامی خوا و ترسی نیە شكست بێنێ و لە یەكەم رووبەڕووبوونەوەدا گەورەترین دەنگدانەوەى جەماوەری و نیشاندانى ئیعلامی هەڵدەبژێرێت، لەلایەكی ترەوە قۆستنەوەى كۆبوونەوە جەماوەریەكانە بۆ بانگەوازى ئیسلامى هەتا لەو قەرەباڵغیانەدا زۆرترین كەس گوێبیسیتی پەیامەكە بن).