تەسبیحات بە زمانی تایبەت

(وَإِنْ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا يُسَبِّحُ بِحَمْدِهِ وَلَكِنْ لَا تَفْقَهُونَ تَسْبِيحَهُمْ )

(هەرچی شتێك هەیە یاد و ستایشی خوا دەكات، بەڵام هەر یەكەو بە شێوەی تایبەتی خۆی، ئەمڕۆ موسڵمانان ئاسانتر دەتوانن لەم ئایەتە تێبگەن كاتێك دەبینین جیا لە زمانى مرۆڤ چەند زمانى دی هەن كە هەستیان پێ دەكرێت، زمانى ئەلیكترۆنی زمانێكی تایبەتە كە بێ ئەوە كۆمپیوتەر  و مۆبایل و ئامێرە ئەلیكترۆنیەكان ئیش ناكەن، هەر زمان و كۆدێكی تریان پێ بدرێت وەری ناگرن، بە دڵنیاییەوە زمانى دار و بەرد و رووەك و هەر دروستكراوێكی دی  پەرستشی خوا دەكات، بەڵام چۆنێتیەكەی تا ئێستا لاى مرۆڤەكان ئاشكرا نیە).