گلەیی پێغەمبەرێك

(يَا قَوْمِ أَرَهْطِي أَعَزُّ عَلَيْكُمْ مِنَ اللَّهِ)

(كاتێك پێغەمبەر شوعەیب قەومەكەی بانگهێشت كرد بۆ لاى خوا، ئەوانیش دەیانوت لەبەر تیرەو بنەماڵەكەت نەبوایە بەردەبارانمان دەكردیت، شوعەیب پێغەمبەر گلەیی و ناڕەزایەتیەكەی لەسەر ئەوە نیە كە پێی دەڵێن شیاوى بەردەبارانكردنیت، ناڕەزایەتی و هاوارەكەی لەسەر ئەوەیە كە شەرم لە خوا ناكەن و شەرم لە تیرە و بنەماڵەكەی دەكەن، پێیان دەفەرموێت یانى تیرەو بنەماڵەكەم لەلاتان لەپێشترن لە خواى گەورە؟)