وتوێژێك لە سەرەمەرگدا

(إِذْ حَضَرَ يَعْقُوبَ الْمَوْتُ إِذْ قَالَ لِبَنِيهِ مَا تَعْبُدُونَ مِنْ بَعْدِي قَالُوا نَعْبُدُ إِلَهَكَ وَإِلَهَ آَبَائِكَ)

كاتێك یەعقووب پێغەمبەر لە سەرەمەرگیدا پرسیاری لە منداڵەكانى كرد دواى مردنم كێ دەپەرستن؟ ئەوانیش راستەوخۆ نەیانوت الله دەپەرستین، بەڵكو وەلآمیان دایەوە پەروەردگاری تۆ و پەروەردگاری باوباپیرانت دەپەرستین، ئەمە جۆرێك لە رێز نواندن بوو بەرامبەر بە باوكیان وەك بڵێن لە تۆوە خوامان ناسی، هەروەها دڵخۆشكردنی بوو بەوەی باوباپییرانیشت لەسەر رێی یەكخواپەرستی بوون و بێخەمكردنیشی بەوەی ئەو رێڕەوی یەكخواپەرستیەتان ناكوژێتەوەو ئێمەش لەسەری بەردەوام دەبین.