ئەگەر خوا خێری بۆت بوێت

(وَإِنْ يُرِدْكَ بِخَيْرٍ فَلَا رَادَّ لِفَضْلِهِ)

(ئەگەر خوا بیەوێت خێرێكت تووش بكات، هیچ كەس و هێزێ ناتوانێت بەری پێ بگرێت، گرنگ ئەوەیە خواى گەورە خێرت بۆ هەڵبژێرێت نەك ئەوەی خۆت بە خێری دەزانیت، دڵنیاش بە كە خوا ویستی خێرەكەت تووش بكات، هیچ بەربەستێ نایەتەڕێ، دەی هەرچی چاكەو سوودێك هەیە لە خوا داوا بكە، بەس هێندەی فەرمووی ببە دەبێت، لەبری رازیكردنی خەڵك و بەڵێكردنیان، رەزامەندى خوا بەدەست بهێنە).