رێڕەوی جیاواز لەسەر یەك رێ
(قَالَ هَذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ)
(خضر بە پێغەمبەر مووساى وت ئەمە جیابوونەوەی نێوان من و تۆیە، كەسایەتیەك واى پێ باش بووە رێڕەو و هەنگاوەكانى لە رێرەوی پێغەمبەرێكی خوا جیا بێت، نەك لەبەرئەوەی رێی گومڕایی پێ باش بێت، یان لەبەرئەوەی رقی بێت لە پێغەمبەر مووسا، یان رێگەكەی ئەو بە هەڵە بزانێت، بەڵكو ئەمیش رێڕەوێكی راست گرتۆتەبەرو دەكرێت دوو كەس بە رێگەی جیادا خۆیان بگەیەننە یەك مەبەست مادەم رێگەكانیش چەندە جیاواز بن بەڵام جێی رەزامەندی خوا بن، دەكرێت دوو كەسی خۆشەویستی یەك هەركامیان لە رێگەیەكی دورستی جیاوازەوە رەزامەندی خوا بەدەست بهێنن).
|