ئەوپەڕی داوێن پاكی

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە هەموو ماوەى پێش پێغەمبەرایەتیدا تووشی زینا و لادان نەبووە، ئەمەش زۆر سەختە بۆ كەسێك كە هۆكارێك نەبێت بیپارێزێت، كەچی خۆی لێ بپارێزێ، چونكە لە كۆمەڵگەی ئەوكاتدا زینا عەیبە نەبووەو هەموان خوویان دابوویە، شوێنی دیاریان هەبوو، بەڵام پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەگەڵ ئەوەی لە گەرمەى لاوێتیدا بوو، كەچی خۆی لێ پاراست و تاكە جارێكیش نزیكیشی نەكەوتەوە، ئێمە دەزانین مرۆڤ لە تەمەنى موراهیقیەوە تا نزیكەی چل ساڵی ئیتر گەرمەى گەنجیەتی و حەزى جنسی زۆرە و هەڵەشەییەك هەبێت لەو ماوەدایە، كەچی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لەو ماوەدا هیچ لادان و هەڵچوونێكی نەبووە، بەڵكو لە تەمەنى بیست و پێنج ساڵیشدا كە هاوسەرگیری ئەكات، ئافرەتێكی لە خۆی بەتەمەنتر بە هاوسەر دەگرێت.