تەندروستیی دەروونیی

پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هەم خۆی و هەم هاوەڵانیشی وا راهێنابوو كە كەمخۆر بن و بە كەم رازی بن و چاویان لە ماڵ و سامانى زۆر و دنیاپەرستی نەبێت، هەمیشە سوپاس و ستایشی خوایان دەكرد، هەرچەندە لەوپەڕی برسێتی و نەبوونیدا بوون، بەڵام هەم پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) و هەم هاوەڵانیشی چ لە دەرەوەو چ لە ماڵەوە لەوپەڕی بەختەوەری و ئارامى دەروونیدا بوون، ژیانێكی سادەو پڕ لە لێكتێگەیشتن، هەرچی خەمێكیان هەبوو تەنها بۆ ئایینی خوا و رێنموونی كردنی بێباوەڕان بوو، دەی ئەمەش لووتكەی تەندروستی دەروونیە كە سەختیەكان نەتوانن خۆشگوزەرانیت لێ تێك بدەن و لە ناڕەحەتیشدا دڵ ئارام بیت، واتە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) پزیشكێكی دەروونیش بووە و چارەی هەر دەردێكی دەروونی هاوەڵانى كردووە.