نمرەی راستگۆیی

راستگۆیی یەكسانە بە سەد لە سەد، واتە ئەبێت هەمووژیانى راستی بێت و گوفتار و كرداری درۆی نەبووبێت، ئەگەر لە وانەیەكدا بە پەنجاویەك دەربچیت، لە راستگۆییدا دەبێت سەد لە سەد بهێنیت، واتە ئەگەر یەك جار درۆیەك بكەیت، سیفەتی راستگۆیی لەدەست دەدەیت، چونكە درۆ پێش خۆی دەسڕێتەوە، جا پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) هیچكات لە تەمەنیدا درۆی نەكردووە، تەنانەت بۆ موجامەلەش شتێكی نەفەرمووە كە راست نەبێت، بەڵكو هێندە وردەكاری كردووە لە قسەكردندا، ئەگەر وەسفی كەسێكیشی كردبێت، تەواوى راستی نەبێت نەیفەرمووە، تاكە جارێكیش بۆ رووگیریش بێت ناڕاستی نەفەرمووە.