سوپایەك لە نووسەر و وەرگێڕ

ئەگەر پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) لە كتێبی پێشینانەوە ئەم پەیامەی هەڵینجایەو ئیسلامى لێ دروست بكردایە، دەبوو سوپایەكى هەمەچەشنە بەردەستییان بكردایە، سوپایەك لە وەرگێڕە بەهێزەكانى سەردەم، سوپایەك لە نووسەران، سوپایەك لە ئەندامانى ئایینەكانى تر وەك مەسیحی و جوولەكەكان، بینا و دەزگایەكی گەورە بۆ كۆبوونەوەو ئەنجامدانی توێژینەوە، بوونی كتێبخانەیەكی گەورە كە هەموو كتێبەكانى پێشووی تێدا بێت، ئەمەو دەیان شتی تر، بەڵام ئەو كتێبانە لە مەككەشدا بوونیان نەبووە چ جای ئەوەی بە زمانى عەرەبی هەبن و لەبەردەستی خەڵكدا بووبن، ژمارەی ئەندامانى ئەو ئایینانەش هێندە كەم بون كە لە پەنجەی دەست تێپەڕ ناكەن.