خەو بەڵگە نیە

لە ئیسلامدا جگە لە خەوی پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) هیچ خەوێكی تر ناكرێتە بەڵگە بۆ هیچ حەلآڵ و حەرام و حوكمدانێك، تەنها حاڵەتی زۆر دەگمەن نەبێت لە سەردەمی پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هەبووەو پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) وەك حوكم دانى پێدا ناوە، وەك خەوبینینی دوو هاوەڵ بە بانگدانەوە، ئەگەرنا ئەگەر ئەمڕۆ هەزار موسڵمان پێكەوە خەوێ ببینن، یەك حوكمی لەسەر بنیاد نانرێت.