قیامەت لەپێشترە
(وَالْآَخِرَةُ خَيْرٌ وَأَبْقَى )
(بەهەشتی قیامەت چاكترە و زیاتر دەمێنێتەوەو كۆتایی پێ نایەت، بەڵام مرۆڤەكان هەوڵ و تەقەلایان بۆ ئەم دنیایە، ئەگەرچی خوا رێنموونی كردون كە ئەودنیا بۆیان باشترە، بەڵام لەبەرئەوەی مرۆڤەكان لە ئەزمونكردنی ژیانى دنیادان و هێشتا ژیانى ئاخیرەتیان ئەزموون نەكردووە، سیفەتی پەلەكردنەكەیان زاڵە بەسەریاندا و پێشوەختە بڕیاری رازیبوون بە ژیانى دنیا دەدەن، چاكترە پەلە نەكەین و رێنمایی پەروەردگارمان لەبەرچاو بێت، پاراستنی ئاخیرەتمان پێش بەرژەوەندیە كاتیەكانى دنیا بخەین).
|