خۆتان بیر نەچێت

(أَتَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبِرِّ وَتَنْسَوْنَ أَنْفُسَكُمْ)

(ئەرێ فەرمان دەكەن بە خەڵك چاكە بكەن و خۆتان لەبیر دەكەن؟! ئەم سیفەتە ناپەسەندە لە هەر كۆمەڵگەیەكدا بڵاوبوویەوە، گەندەڵی هەمەچەشنەی لێ دەكەوێتەوە، زیاتر ئەم سیفەتە لەنێو سەركردەو زاناكاندا باوە، چونكە ئەوان زیاتر فەرمان دەردەكەن و قسە بۆ خەڵك دەكەن، فەرمان دەردەكەن دزی نەكەن و خۆیان وڵات تاڵان دەكەن، رێنمایی خەڵك دەكەن رەحمیان بەرامبەر بە یەكتر هەبێ و خۆیان ئامادە نین تەنانەت مافی خەڵكەكەش بدەن).