مامەڵەی تایبەت
(لَا نُرِيدُ مِنْكُمْ جَزَاءً وَلَا شُكُورًا)
(پاداشت و دەستخۆشیمان لە ئێوە ناوێت، ئەمە دروشمی كەسانێكە كە لە پێناو خوادا چاكەیەك دەكەن یان دەبەخشن، مامەڵەكەیان لەگەڵ خوادا كردووە، بۆیە چاوەڕێن پاداشت و دەستخۆشیەكەشیان لاى خواوە بێت نەك لاى كەسانى ترەوە، چ داماون كەسانێ دەبەخشن و خۆماندوو دەكەن، كەچی بە منەتكردن هەمووی بە بادا دەدەن).
|