رێگەكانی پلەبەرزی

(سبعة يظلهم الله في ظله)

(حەوت تاقم هەن خواى گەورە دەیانخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی)

رێگەى گەیشتن بە پلە بەرزەکان لە شێوەو کات و شوێن و کەسێکی دیاریکراودا بەرتەسک نەبووەتەوە، خواى گەورە دەرگایەکی فراوانى بە رووی بەندەکانیدا واڵا کردووە بۆ گەیشتن بە پلەی بەرز و بەدەستهێنانى رەزامەندی خوا، لە دەسەڵاتدارێکی دادپەروەرەوە بۆ خواپەرستێکی وابەستە بە مزگەوت، لە کەسێکی داوێن پاکەوە بۆ خێرخوازێکی نادیار.