بە دوای نهێنیدا مەگەڕێ
(كَانَ النَّبِيُّ (صلى الله عليه وسلم) لَا يَطْرُقُ أَهْلَهُ)
(پێغەمبەرى خوا بە شەواندا کتوپڕ خۆی نەدەکردەوە بە ماڵدا)
هەوڵ مەدە بە دواى نهێنی خاوخێزان و دەوروبەرتدا بگەڕێیت، ئەو حاڵەتە بەدگومانى و ترس و دڵەڕاوکێی لێ دەکەوێتەوە، حاڵی ئاشکرایان بۆ تۆ بەسە و حاڵی پەنهانییان بدەرە دەست خوا، لە حاڵەتە ئاساییەکاندا پەروەردەیان بکە هەتا نەبیتە چاودێری کات و حاڵەتە نائاساییەکان.
|