دۆڕانێكی بێ مانا

(كُلُّ أُمَّتِي مُعَافًى إِلَّا المُجَاهِرِينَ)

(هەموو ئوممەتەکەم بەر لێخۆشبوون دەکەون ئەوانە نەبێت تاوانەکانیان ئاشکرا دەکەن)

خوشک و برای موسڵمان، پشکی هەمیشەییت هەیە لە لێخۆشبوونی خوادا، تەنها شتێک ناوت لەو لیستەدا دەسڕێتەوە ئاشکراکردنی تاوانێکە کە پەنهانى کردوتە، تاوانێ کە پەنهانیت هەڵبژاردووە بۆ ئەنجامدانى، بۆچی قەرەباڵغی هەڵدەبژێریت بۆ باسکردنی؟! هەر بە پەنهانى تەوبە بکە و بیسڕەوە.