راپۆرتی رۆژانە

(يُرْفَعُ إِلَيْهِ عَمَلُ اللَّيْلِ قَبْلَ عَمَلِ النَّهَارِ)

(راپۆرتی كردەوەی شەوی مرۆڤ پێش كردەوەی رۆژ بەرز دەكرێتەوە بۆ لای خوا)

بۆ تاك بە تاكی هەر مرۆڤێك لە شەو و رۆژێكدا دوو جار راپۆرتی كردەوەی بەرز دەكرێتەوە بۆ لای خوایەكی زانا بە هەموو شتێك، راپۆرتی هەفتانە و ساڵانەی هەر مرۆڤێكیش بەرز دەكرێتەوە بۆ لای خوایەك كە پێش ئەوەی راپۆرتەكان بەرز بكرێنەوە بۆ لای، خۆی زانا و ئاگادارە بە هەموو وردەكاریەكان، ئیتر چۆن دەبێت ئێمەی موسڵمان لە كار و كردارماندا بێباك بین لە ئامادەكردنی راپۆرتی رۆژانە و هەفتانە و مانگانە و ساڵانە لەسەر كار و پڕۆژەكانمان؟!