گەورەیی و شاراوەیی
(وَرُسُلًا لَمْ نَقْصُصْهُمْ عَلَيْكَ)
(هەزارەها پێغەمبەر لەم سەرزەمینەدا ئەركی پێغەمبەرایەتی خۆیان بەجێگەیاندووەو گەڕاونەتەوە بۆ لای خوا، كەچی هیچ باسێكیان نەكراوەو زانیاری لەسەر ژیان و زمان و فەزڵ و تایبەتمەندییان لای هەموومان پەنهانە، ئیتر مەرج نیە كەسی گەورە و چاكەكار هەمیشە لەبەرچاو بێت، هەرچەندە ئەركەكەت گەورە و پڕسوود بێت، مەرج نیە هەموان پێی بزانن و دەستخۆشیت بۆ بێتەوە، تەنها خوا بەسە ئاگادار بێت).
|