رێژەی حەڵاڵ و حەرام

(فَكُلَا مِنْ حَيْثُ شِئْتُمَا وَلَا تَقْرَبَا هَذِهِ الشَّجَرَةَ)

لە بەهەشتێكدا بە هەموو ئەوەی تێیدابوو ئادەم و حەوا سەرپشك كرابوون چی بخۆن و نەخۆن، تەنها دارێكیان لێ حەرام كرابوو، بۆ ژیانی سەرزەویش لە شەریعەتی خوادا حەڵاڵەكان زۆر و حەرامەكان كەم و دەگمەنن، كەسێ بێمنەتت بكات لەو هەموو حەڵاڵە و ئاڕاستەت بكات بەرەو حەرامەكان، هەمان رۆڵی شەیتان دەبینێت كە بەرامبەر بە ئادەم و حەوا بینی.