خۆبەدەستەوەنەدان

(وَلَنْ تَرْضَى عَنْكَ الْيَهُودُ وَلَا النَّصَارَى حَتَّى تَتَّبِعَ مِلَّتَهُمْ)

نەیارانی ئیسلام ئامانجی خۆیان دەستنیشان كردووە و كاتێ نمرەی رەزامەندی دەدەن بە موسڵمان كە بە تەواوەتی دەستهەڵگرێت لە پەیامەكەی خۆی و شوێن پەیامەكەی ئەوان بكەوێت، واتە سیستمی قبووڵكردنەكە تەنها كاتێك نمرەت پێ دەدات كە شوێن دین و رێبازی ئەوان بكەویت و بوونی خۆت لەدەست بدەیت، ئیتر پێویست ناكات موسڵمان خۆی بخەڵەتێنێت و بۆ رازیكردنی نەیارانی تێبكۆشێت، هەركات ویستی رەزامەندی ئەوان بەدەست بخات، با بڕیاری خۆبەدەستەوەدانیش بدات.