لە رابردوودا مەژی
(تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُمْ مَا كَسَبْتُمْ)
رامان و وردبوونەوە لە مێژوو و رابردوو بۆ پەندوەرگرتنە نەوەك خۆ بەخاوەن كردنی و پشتوێن لێكردنەوە، زۆرن كەسانێك هەموو هەوڵ و ئیشیان بووە بە شانازی كردن بە رابردووی باوباپیرانیانەوەو دەستهەڵگرتن لە ئیشكردن، دەستكەوتی پێشینان بۆ خۆیانە و ئێمەش ئەوەمان بە دەستكەوت بۆ دەمێنێتەوە كە خۆمان رەنجمان بۆ داوەو بەدەستمان هێناوە، دڵنیابە گەلێك تەنها لە رابردوودا بژی بێ دەستكەوت دەمێنێتەوە.
|