سەرقاڵبوون بە رابردووەوە

(لو تفتح عمل الشيطان)

(ئەگەر دەرگا دەكاتەوە بۆ ئیشی شەیتان)


(خەمخواردن بە رابردوو و خۆپێوە سەرقاڵكردنی پیلانێكی شەیتانە، هێندەی سەرقاڵت دەكات بە ئەگەرەكانی رابردووەوە، ناهێڵێت هەنگاو بنێین بۆ پێشڕەوی، كاتێك دەڵێیت ئەگەر وام بكردایە وا دەبوو، یان فڵانەشت وابوایە ئەوەم بۆ دەبوو، ئەم ئەگەرانە سەرقاڵت دەكەن بە رابردووەوەو داهاتووشت بە ئاقاری زیانەكانی رابردوودا دەبات، (ئەگەر) دەرگایەكە لەگەڵ كرانەوەیدا شەیتان دەست بەكار دەبێ، قوفڵێ بدە لەو دەرگایە و دەستی شەیتان لە ئیشەكانتدا ببڕە).