گۆڕینی حاڵەتە باوەكان

 

(قُلْنَا يَا نَارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ)

(كاتێك پێغەمبەر ئیبراهیم فڕێ درایە نێو ئاگرێكەوە كە بۆی تاو درابوو، خواى گەورە فەرمانى كرد بە ئاگرەكە كە سارد ببێتەوە، ساردبوونەوەیەك كە زیان نەگەیەنێت بە پێغەمبەر ئیبراهیم، كاتێك بەینت لەگەڵ خوا باش بێت، خواى گەورە باشترینت بۆ هەڵدەبژێرێت، ئەگەر باشتر بۆت ئەوە بێت شەهید بیت شەهیدیت پێ دەبەخشێت، ئەگەر ئەركەكەت تەواو نەبووبێت و باش ئەوە بێت بمێنیتەوە، خواى گەورە حاڵەتە ئاساییەكانت بۆ دەگۆڕێت، وەك چۆن ئاگر ئیبراهیمی نەسووتاند و چەقۆ گەردنی ئیسماعیلی نەبڕی و دەریای بێ وشكانى جادەی تیا دروست بوو بۆ مووسا و شوێنكەوتوانى و حووت و دەریا یوونسیان نەخنكاند).