چ دڵڕاگرتنێ؟!

(فَرَجَعْنَاكَ إِلَى أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا وَلَا تَحْزَنَ)

(كاتێك دایكی پێغەمبەر مووسا كۆرپەكەی خستە ناو نیلەوە، خواى گەورە مووساى گەڕاندەوە باوشی دایكی هەتا ئۆقرەیی بۆ دایكی بێت و خەفەت نەخوات، خواى گەورە تەنها بەندەكانى تاقی ناكاتەوەو وازیان لێ بهێنێت، بەڵكو رەچاوى هەست و ناخی بەندەكانیشی دەكات، پێغەمبەر ئیبراهیمی بە ئیسماعیل تاقی كردەوە بەڵام لێی نەسەندەوە، پێغەمبەر یەعقووبی بە یووسف تاقی كردەوە بەڵام لێی نەسەندەوە، دایكی پێغەمبەر مووساى بە كۆرپەكەی تاقی كردەوە، بەڵام گەڕاندیەوە باوەشی، پێغەمبەر ئەیوبی تاقیكردەوە، بەڵام شیفاى دا، هەڵەیە ئێمەی بەندەگەلى خوا بە ناوى تاقیكردنەوەوە ئازیزانمان تێكبشكێنین و دواتریش دەستیان نەگرین هەستنەوە سەر پێ).


بابەتی پەیوەندار

دۆڕانی دووسەرە

شوێنكەوتنی كوێرانە

رێژەی حەڵاڵ و حەرام

كەم و زۆریی بژاردەكان

داواكاریە سەرەكیەكان

گەورەیی و شاراوەیی

شارەزابوون بە ناخ

مانەوەی خۆشی و ناخۆشیەكان

چ دڵڕاگرتنێ؟!

هونەری گەشبینی