دەرگای هیوا دامەخەن
(إِنِّي أَنَا أَخُوكَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا
كَانُوا يَعْمَلُونَ )
(پێغەمبەر یووسف بە براكەی فەرموو خەفەت مەخۆ بەوەی براكانت دەیكەن، پێغەمبەری خۆیشمان لە ئەشكەوتەكەدا بە ئەبووبەكری فەرموو خەم مەخۆ خوامان لەگەڵە، ئەو كاتەی دەوروبەرت هەست بە ترس و خەفەت و بێتاقەتی دەكەن، دەستباریان مەبە بۆ خەفەت خواردنی زیاتر، بەڵكو دەرگای هیواو ئومێدیان لەسەر والآكە، فێریان كە پێوەرە دنیاییەكان تاكەبڕیاردەر نین، دەكرێت رەحم و ویستی خوا بڕیارێك بدات پێچەوانەى بێئومێدیەكان).
|