پێوەرە مرۆییەكان

(خُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ)

(بۆنی دەمی رۆژووەوان لای خوا لە بۆنی میسك پاكتر و خۆشترە)


(پێوەرە مرۆییەكان حەقیقەتی رەها نین، هەندێ جار تەنها كات بەسە بۆ ئەوەی پێوەرە مرۆییەكان گۆڕانكارییان بەسەردا بێت، هەندێ جار شوێن پێوەرەكان دەگۆڕێت، هەندێ جاریش ئەو پێوەرەی لە هەموو كات و هەموو شوێنێكی سەرزەویدا كۆدەنگیی لەسەرە، تەنها مرۆڤەكان دەگرێتەوە، داتای مرۆڤەكان بەو چەشنەیە بۆنی دەمی رۆژووەوان ناخۆش بێت، بەڵام لای خوا ئەو بۆنە لە بۆنی میسك خۆشترە، لەمەوە فێر دەبین لە عەقڵی سنوورداری خۆمانەوە بڕیار لەسەر فەرمان و رێنمایی و زانیاریەكانی خوای گەورە نەدەین).