رەوشتبەرزیی پێش پێغەمبەرایەتی
دەرفەتى لادان و تووشبوون بە زینا بۆ پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) زۆر لەبار بوو، بەڵام خواى گەورە پاراستی و تووش نەبو، ئەگەرنا هەم كۆمەڵگەكە دەرفەتیان ئەدا، چونكە پیاوماقووڵ و كەسە ناودارەكان ئەوەیان ئەكرد و منداڵیشیان لەو كارە بۆ ئەمایەوە، واتە دیاردەیەكی باو بوو، هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە گەرمەى لاوێتیدا بوو و حەزى مرۆڤیش لەو ماوەدا زۆرە، هەروەها پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) لە ماڵێكدا بوو كە موحاسەبەی وردی لەسەر نەبوو، چونكە لاى مامێكی بە تەمەنى بوو و رۆیشتنەدەرەوەى زۆر بوو، پێغەمبەریش (صلى الله عليه وسلم) كەسێكی زۆر كەشخەو جوان بووەو ئەگەر بچوایە بە دەم شتی واوە، خواستی زۆری لەسەر ئەبوو، وێڕاى هەموو ئەمانە خواى گەورە پاراستی و بۆ تەنها جارێكیش پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) تووشی زینا و هیچ جۆرە ئارەزووبازییەك نەبوو.
|