راستگۆیی موسڵمان

 

 

ئیسلام هێندە مرۆڤ لەسەر راستگۆیی پەروەردە دەكات، ئیتر واى لێ دێت دەبێت قسەی تاكى موسڵمان بۆ ئەوە بشێت گرەوی لەسەر بكرێت، واتە موسڵمان درۆی لێ نەبیسترێت، بۆیە لە فیقهی ئیسلامیدا باس لەوە كراوە ئەگەر یەك موسڵمان مانگ ببینێت، هەموو موسڵمانانى جیهان لەسەر بنەماى شایەتیەكەی ئەو بەڕۆژوو دەبن، هەروەها بە بینینی مانگ لەلایەن موسڵمانێكەوە هەموان دەیكەن بە جەژن، چونكە بڕیار نیە درۆ لە موسڵمان ببیسترێت، ئەی دەبێت پێشەوا و پێغەمبەری ئوممەتی ئیسلام خۆی چەندە راستگۆ بووبێت.