سەرپشككردنی خێزانەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)

(يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ قُلْ لِأَزْوَاجِكَ إِنْ كُنْتُنَّ تُرِدْنَ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا فَتَعَالَيْنَ أُمَتِّعْكُنَّ وَأُسَرِّحْكُنَّ سَرَاحًا جَمِيلًا)

(كاتێك خێزانەكانى پێغەمبەری خوا، سكالآى ناڕەحەتى ژیانى خۆیان كرد و گلەییان هەبوو لەو نەبوونیەی تووشیان بووە، پێغەمبەری خوا (صلى الله علیە وسلم) بە فەرمانى خواى گەورە سەرپشكی كردن لە نێوان دوو بژاردەدا یەكێكیان هەڵبژێرن، یان لەگەڵ پێغەمبەری خوا بمێننەوەو لە قیامەتدا پاداشتەكەی وەربگرن، یان داواى جیابوونەوە بكەن و پێغەمبەریش (صلى الله علیە وسلم) زۆر بە جوانى لێیان جیا ببێتەوەو هەرچی مافێكیشیان دەكەوێت بیانداتێ، سەرپشككردن لەنێوان دوو بژاردەی سەربەرزانەدا، نەك بژاردەیەكی سەربەرزی و بژاردەیەكی ئابڕووبەرانە، دەكرا پێیان بوترێت ئەگەر دنیاتان دەوێت بڕۆن هەر ئەوە بەشتان بێت، ئێوە شیاوى پێغەمبەر نین، هێرشی ئیعلامییان بكرێتەسەر، بەڵكو دڵنیایان دەكاتەوە زۆر بە رێزەو بەوپەڕی جوانى جیادەكرێنەوەو هەموو مافێكیشیان پێ دەدات).