ئەمانەتی زانستیی لە قورئاندا

بێباوەڕان كاتێك تۆمەتى ئەفسانەى پێشینان دەدەنە پاڵ قورئان و پەیامەكەى پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم)، بە روونى ناوی سەرچاوەیەك نابەن و بە هەموویان دەڵێن ئەفسانە، بەڵام قورئانى پیرۆز كاتێك باس لەو سەرچاوانە دەكات، سەرچاوەكەیان دەگێڕێتەوە بۆ لاى خوا و ناوى یەك یەكی سەرچاوەكانیش دێنێت و بە ڕێزەوە ناویان دەبات، بەڵكو بەشێك لە بیروباوەڕی موسڵمان ئەوەیە بڕواى بە هەموو كتێبەكانى پێشوو هەبێت كە خواى گەورە دایبەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەران.