بەرگرتن بە خراپەكاریی

(مَنْ رَأَى مِنْكُمْ مُنْكَرًا فَلْيُغَيِّرْهُ بِيَدِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِلِسَانِهِ، فَإِنْ لَمْ يَسْتَطِعْ فَبِقَلْبِهِ)

(هەركامتان خراپەیەكی دی با بە دەستی هەوڵی گۆڕینی خراپەكە بدات، ئەگەرنەیتوانی با بە زمانی، ئەگەر نەیتوانی با بە دڵی)


(هەڵسوكەوتی موسڵمان بەرامبەر بە هەر خراپەو گەندەڵیەك دژایەتیكردنی گەندەڵیەكەیە نەوەك دژایەتیكردنی كەسەكە، هەوڵە جۆراوجۆرەكانیش بۆ نەهێشتنی خراپەكەن، واتە هەر گەندەڵی و خراپەیەك بەدیبكرێت پێویستە هەنگاو بنرێ بۆ گۆڕینی بەرەو چاكە، پێویستە چ نیەتی دڵ یان گوفتاری زمان یان كرداری جەستە بەكاربهێنرێن بۆ چاكسازی).