هەڵگرتنى كێشى قورس لە ئيسلامدا

يەكێك لەو يارييانەى كە لە سەردەمى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) هەبووەو بەبەرچاويى سەروەرمانەوە ئەنجام دراوە، بريتى بووە لە پێشبڕكێى هەڵگرتنى كێشى قورس كە ئەمڕۆش لە جيهاندا بە يەكێك لە يارييە باوەكان دادەنرێت.

عەبدوڕەحمانى كوڕى عەجلان دەگێڕێتەوە كە پێغەمبەر (صلى الله عليه وسلم) جارێك داى بە لاى خەڵكێكدا سەرقاڵ بوون گابەردێكيان هەڵدەگرت، لێى پرسين ئەوە چيە؟ ئەوانيش وتيان: ئەوە بەردى كەسە پاڵەوانەكانە هەتا بزانرێت كێ بەهێزترە، پێغەمبەريش (صلى الله عليه وسلم) رێگريى لێنەكرد.[1]

هەروەها لە غەزاى خەندەقدا كاتێك موسڵمانان سەرقاڵ بوون بە هەڵكەندنى خەندەقەكەوە، گابەردێكيان هاتەبەردەم، نە بۆيان لائەبرا، نە بۆيان نەئەشكا، ناچار سكاڵايان بردە لاى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم)، ئەويش تەشريفى هێنا و دابەزيە خوارەوەو پاچەكەى – پيكەكەى- هەڵگرت و بە سێ لێدان گابەردەكەى شكاند.[2]



[1] - البحر الزخار المعروف بمسند البزار، 7270.

[2] - مسند أحمد بن حنبل، الرقم 18994، ونص الحديث كما يلي (عَنِ الْبَرَاءِ بْنِ عَازِبٍ قَالَ : أَمَرَنَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ بِحَفْرِ الْخَنْدَقِ قَالَ : وَعَرَضَ لَنَا صَخْرَةٌ فِي مَكَانٍ مِنَ الْخَنْدَقِ لَا تَأْخُذُ فِيهَا الْمَعَاوِلُ ، قَالَ : فَشَكَوْهَا إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَجَاءَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، قَالَ عَوْفٌ : وَأَحْسَبُهُ قَالَ : وَضَعَ ثَوْبَهُ ثُمَّ هَبَطَ إِلَى الصَّخْرَةِ فَأَخَذَ الْمِعْوَلَ فَقَالَ : بِاسْمِ اللهِ فَضَرَبَ ضَرْبَةً فَكَسَرَ ثُلُثَ الْحَجَرِ وَقَالَ : اللهُ أَكْبَرُ أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ الشَّامِ ، وَاللهِ إِنِّي لَأُبْصِرُ قُصُورَهَا الْحُمْرَ مِنْ مَكَانِي هَذَا ثُمَّ قَالَ : بِاسْمِ اللهِ وَضَرَبَ أُخْرَى فَكَسَرَ ثُلُثَ الْحَجَرِ فَقَالَ : اللهُ أَكْبَرُ ، أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ فَارِسَ ، وَاللهِ إِنِّي لَأُبْصِرُ الْمَدَائِنَ ، وَأُبْصِرُ قَصْرَهَا الْأَبْيَضَ مِنْ مَكَانِي هَذَا ثُمَّ قَالَ : بِاسْمِ اللهِ وَضَرَبَ ضَرْبَةً أُخْرَى فَقَلَعَ بَقِيَّةَ الْحَجَرِ فَقَالَ : اللهُ أَكْبَرُ ، أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ الْيَمَنِ ، وَاللهِ إِنِّي لَأُبْصِرُ أَبْوَابَ صَنْعَاءَ مِنْ مَكَانِي هَذَا).


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى