دووكەڵ و نەهامەتييەكانى

پێغەمبەرى خواى (صلى الله عليه وسلم) گرنگييەكى زۆرى داوە بە هەواى پاك و مژينى هەوايەك دوور لە دووكەڵ و پيسى بۆ ئەمەش وەك لە پێشتردا باسمان كردووە، شاخڕەويى هەبوو كە لەو شوێنە بەرزانەدا هەوا پاكە، سەردانى ناو باخەكانى هەبوو كە تيايدا رێژەى ئۆكسجين زۆرە و هەواى ناو باخەكان خاوێنە، كەمترين كات ئاگرى بەكارهێناوە كە لەو سەردەمەدا ئاگر بە سووتاندنى دار دەكرايەوەو دووكەڵى لێ بەرهەم دەهات، بەڵكو رێنمايى موسڵمانانى دەكرد شەوانە لە ماڵەكانياندا ئاگر جێنەهێڵن، تەنانەت بۆ چێشتلێنانيش زۆر بە كەمى ئاگر لە ماڵەكەيدا دەكرايەوە، وەك لە فەرموودەكەى عائيشەدا هاتووە كە بە دوو مانگ ئاگر لە ماڵەكانى پێغەمبەرى خوادا (صلى الله عليه وسلم) نەدەكرايەوە، هەموو ئەمانە هۆكاربوون بۆ خۆپاراستنى پێغەمبەرى خوا (صلى الله عليه وسلم) لە هەڵمژينى هەواى پيس و دووكەڵ.

بەداخەوە لە رۆژگارى ئەمڕۆدا خەڵكانێك هەن دووكەڵ هەڵدەكێشن، ئەگەر خەڵكانێك بە خواردنەوەى مەى و ماددە بێهۆشبەرەكان زيان بە جەستەيان بگەيەنن، كەسانێكى زۆر هەن بە دووكەڵى جگەرە جەستەى خۆيان وێران دەكەن و رێى كەساسى و مەرگ دەگرنەبەر، زۆرجار بە چەشنێك ئالوودە بون، بەبێ جگەرەكێشان چێژ لە ژيان و خۆشييەكانى ناكەن، قەناعەتيان بە خۆيان هێناوە كە ناتوانن بەبێ جگەرە بژين، خۆيان كردووە بە كۆيلەى ئەو دووكەڵە و كاتێك پێشنياريان بۆ دەكرێت لێى دووربكەونەوە، يەكسەر وەڵامێكى زۆر نابەجێيان پێيە: بەدەستى خۆم نيە، ناتوانم جگەرە نەكێشم، واتە جگە لەوەى جەستەيان زەليلى دەستى جگەرەو نەهامەتيەكانى بووەو رۆژانە بەدەست ئەو دووكەڵە پيسەوە زيانى بەردەكەوێت، هاوكات دەروونيشيان زەليل و كۆتى دەست جگەرە بووەو پێيان وايە ئادەميزادێك بەو هەموو توانا و هيممەتەى پێى دراوە، ناتوانێت دەرەقەتى ئەوە بێت لە جگەرە و دووكەڵێكى پيس دووربكەوێتەوە، ئەو جۆرە كەسانە كاتێك بەهۆى جگەرەوە تووشى نەخۆشييە خراپەكانى وەك شێرپەنجە دەبن، ئينجا رادەچڵەكێن، واتە پاش ئەوەى كار لەكار ترازاوەو دەرفەتێكى ئەوتۆ نەماوەتەوە بۆ چارەسەر و بەخۆداچوونەوە.

پێكهاتەكانى جگەرە يەكپارچە ماددەى زيانبەخشن، لەوانەش:

ماددەى نيكۆتينى تێدايە كە لەگەڵ يەكەمجار كێشانيدا دڵى ئادەميزاد پەلەپەل لێدەدات و پەستانى خوێنى بەرزدەبێتەوە، جۆرێك لە دڵخۆشيى دەدات بە كەسەكە هەتا كەمەندكێشى بكات بۆ جگەرەكێشانى بەردەوام، ئەم ماددەيە لە رێى دەمارەكانەوە بە ماوەى دە چركە دەگاتە مێشك و جۆرێك لە خاوخليچكى جەستەيى لێ بەرهەم دێت.

ماددەى قەترانيش لە جگەرەدا هەيە كە لەناو جەماوەردا بە قير ناودەبرێت، واتە كەسى جگەرەكێش پێكهاتەى قير دەمژێت و دەينێرێتە نێو سييەكانيەوە، لەكاتێكدا ئەم ماددەيە بۆ كوشتنى مارومێروو بەكاردێت.

يەكەم ئۆكسيدى كاربۆن يەكێكى ترە لە پێكهاتەكانى جگەرە، واتە هەمان ئەو شتەى لە ئەگزۆزى ئۆتۆمبێلەكانەوە دەردەچێت، كەسى جگەرەكێش ئەم ماددە زيانبەخشە دەنێرێتە نێو لەشى خۆيەوە.

هەروەها ماددەى (فۆڕمۆدیهاید) لە جگەرەدا هەيە كە بۆ مۆمياكردنى مردوو بەكاردێت، ماددەى ئەمۆنيايش يەكێكى ترە لە پێكهاتەكان كە لە بنەڕەتدا بۆ خاوێنكردنەوەى حەمام و تەوالێت و شوێنان بەكاردێت.

ماددەى سيانيدى هايدرۆجينيش كە بۆ كوشتنى مێرووەكان بەكاردێت، ياخود لە كارگەكانى دروستكردنى بۆياخدا گرنگيى پێ دەدرێت.

هەريەك لە ماددەكانى كادميۆن و ئەسيتۆنيشى تێدايە، هەروەها زەرنيخى تێدايە كە ماددەيەكى ژەهراوييە و لە مێژوودا بۆ ژەهرخواردكردن و كوشتنى خەڵك بەكارهاتووە و يەكێكە لە مەترسيدارترينى ژەهرەكان.

خراپەيەكى ترى جگەرە ئەوەيە كە تەنها زيانى بۆ ئەو كەسە نيە كە دەيكێشێت، بەڵكو ئەوانەشى كە لەچوادەورينى بە رێژەيەكى بەرچاو زيانيان بەردەكەوێت، واتە ئەو پياوەى لە ماڵەوە جگەرە دەكێشێت، هاوسەر و منداڵەكانى زيانێكى زۆرى تەندروستييان بەردەكەوێت، لەكاتێكدا مەى و ماددە بێهۆشكەرەكانى تر تەنها زيان بە جەستەى ئەو كەسە دەگەيەنن كە بەكاريان دەهێنێت.

 جگەرە كاريگەريى نەرێنيى هەيەر لەسەر سەرجەم خانەكانى لەشى ئادەميزاد، هەر لە مێشكيەوە هەتا بنى پێى، ئەمەش دەبێتە هۆكارى تووشبوون بە جۆرەها نەخۆشيى وەك نەخۆشييەكانى ددان و سييەكان و رەقبوونى دەمارەكان و رەبوە و ئەگەرى نەزۆكيى و شێرپەنجەى ميزەڵان.

كەسانێك لەمڕۆدا دەست دەبەن بۆ شتێكى زۆر خراپتر لە جگەرە كە ئەويش نێرگەلەيە، لەكاتێكدا رێكخراوى تەندروستيى جيهانى كێشانى 40 خولەك نێرگەلەى وەك كێشانى سەد جگەرە ناساندووە، واتە زيانەكەيان هاوتاى يەكە.

يەكێكى دى لە هۆكارەكانى نەخۆشيى لەم سەردەمەدا، گرنگيى نەدانە بە هەواى پاك و ئالوودەبوونى شوێنەكانى نيشتەجێبوونە بە دووكەڵى پيس، بە چەشنێك ژينگەى تەندروست بۆ هەڵمژينى هەوايەكى پاك زۆر بە كەمى بەردەستە، هەرچەندە لە جيهاندا رێكخراوى تايبەت بەم بوارە هەيە و هەوڵ دەدرێت ئالوودەبوونى هەواى ژينگە بە دووكەڵ و ماددە ژەهراوييەكان كەم بكرێتەوە، بەڵام تەماى ئادەميزادەكانى سەردەمى سەرمايەداريى رێگرە لەبەردەم ئەو هەوڵانەدا.


بابەتی پەیوەندار

نوێژ و تەندروستيى

پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا

پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت

سوننەتەكانى فيترەت

رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن

خەوتنى شەو

خەوی ڕۆژ

پیسبوون بە ڕووناکی

خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان

دووكەڵ و نەهامەتييەكانى