خۆشەويستمان هەتا نيوەى قۆناغى مەدينەش، پێستى سپى رەنگ بوو، سپێتييەك كە درەوشانەوەيەكى تێدابوو.
ئەنەسى كوڕى ماليك دەڵێت: لە خزمەت پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم) لە مزگەوتدا دانيشتبووين كە كەسێك بە سواريى وشترێكەوە هاتە ژوورەوەو وشترەكەى دابەست، دواتر وتى: كامتان موحەممەدە؟ ئێمەش وتمان: ئەو پياوە سپى پێستەيە كە شانى داداوە.[1]
سوورييەك تێكەڵ بەو سپێتيەى بووبوو، واتە پێستێكى سوورو سپى.[2]
بەڵام خۆشەويستمان لە كۆتاييەكانى تەمەنيدا رەنگى پێستى گۆڕابوو، جۆرێك لە ئەسمەريى تێكەڵ بە سپێتيەكەى بووبوو، ئيبن كەسير تەوفيقى نێوان ئەو دوو گێڕانەوەيە دەكات و دەڵێت (يَقْتَضِي أَنَّ السُّمْرَةَ الَّتِي كَانَتْ تَعْلُو وَجْهَهُ عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ مِنْ كَثْرَةِ أَسْفَارِهِ وَبُرُوزِهِ لِلشَّمْسِ)،[3] (ئەمە وا ئەخوازێت كە ئەو ئەسمەرييەى زاڵ بووبوو بەسەر پێستى دەموچاوى پێغەمبەردا (صلى الله عليه وسلم)، بەهۆى زۆريى ئەو گەشتانە و خۆدانە بەرخۆرەوە بوو كە هاتەڕێى).
[1] - صحيح البخاري - كتاب العلم - باب ما جاء في العلم، الرقم 63.
[2] - جامع الترمذي - أبواب المناقب عن رسول الله، الرقم 3638.
[3] - ابن كثير: البداية والنهاية، الطبعة الأولى، دار هجر، سنة 1997م، ج8، ص 392.
نوێژ و تەندروستيى
پاكوخاوێنيى لە ئيسلامدا
پاراستنى تەندروستيى دەم و لووت
سوننەتەكانى فيترەت
رێنمايى ئيسلام سەبارەت بە دانیشتن
خەوتنى شەو
خەوی ڕۆژ
پیسبوون بە ڕووناکی
خۆپاراستن لە قەدەغەكراوەكان
دووكەڵ و نەهامەتييەكانى