خواردنەوەی شەربەتی هەنگوین

پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) كە بەیانییان یان هەندێ جار عەسران هەنگوینی خواردووە، نەهاتووە پەرداخێك یان چەند كەوچكێك هەنگوین بخوات، بەڵكو كەوچكێك هەنگوینی كردۆتە ناو پەرداخێك ئاوی ساردەوەو زۆر بە چاكی كەوچكی تێ راداوە هەتا هەنگوینەكە لە ئاوەكەدا تواوەتەوە، ئینجا خواردوویەتیەوە،[1] ئاویش سروشتی وایە كە ماددەیەكت لەگەڵ تێكەڵ كرد، تایبەتمەندی ماددەكە وەردەگرێت، بەم چەشنە پەرداخە ئاوەكە سیفەتی كەوچكە هەنگوینەكە وەردەگرێت و وەك ئەوە وایە پەرداخێك هەنگوینت خواردبێت، بێ ئەوەی گەدەت پێی ماندوو ببێت، جگە لەوەی تێچوویەكی زۆر كەمتریشی تێدەچێت، لە كوێ پەرداخێ هەنگوین رۆژانە سەرف بكەیت و لە كوێ كەوچكێ هەنگوین لە بری پەرداخێ هەنگوین.

بەیانی پەرداخێك شەربەتی هەنگوین و دوای عەسریش پەرداخێكی دی بخۆیتەوە، پێویستی جەستەت دابین دەكات و وزەی پێویستت پێ دەبەخشێت، واتە دوو پەرداخ شەربەتی هەنگوین بەسە بۆ وزەی شەو و رۆژێكی كەسێكی ئاسایی، بە مەرجێ كات و جۆری خواردنەوەكەی دروست بێت، بە هۆیەوە ڤیتامین و خوێ و ئاوی پێویست بۆ لەش دەست دەكەوێت، هەروەها ماددەی (A T P)، (ئەی تی پی) كە بریتیە لە وزەی ماسوولكەكان لە هەنگویندا هەیە، هەروەها (ئەدینۆسین ترایفۆسفیت) ی تێدایە.



[1] - ابن قيم الجوزية: زاد المعادفي هدي خير العباد، الطبعة السابعة و العشرون، مؤسسة الرسالة، (بيروت - 1994) ، ج4، ص 205.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە