بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

 

پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) زیاتر گرنگی داوە بە خواردنە تەڕەكان، كەمتر گرنگی داوە بە خواردنی وشك، زیاتر نانی بەكارهێناوە كە وشك بووە، ئەویشی بە سركە یان گۆشتاو تەڕكردووە، تەنانەت لە میوەشدا پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) میوەی وشكی نەخواردووە، تەنها میوەیەكی وشك خواردوویەتی مێوژ بووە، ئەویش كردۆتە ناو ئاوەوەو شەربەتەكەی خواردۆتەوە، واتە دیسان خۆی پاراستووە لە خواردنی شتی وشك، چونكە خواردەمەنیە تەڕەكان هەرسیان ئاسانەو مرۆڤ قەڵەو ناكەن و كێشەی هەرسی بۆ دروست ناكەن.

هەروەها خواردنەكانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) ماددەی ئەلیاف یان فایبەریان زۆر بووە، واتە ریشاڵی بون، بەمە مرۆڤ پارێزراو دەبێت لە كۆڵۆن، هەروەها بەدوور دەبێت لە بەرزی كۆلیسترۆڵ و بەردی زراو و چەندین نەخۆشی دی.

خواردنەكان دەوڵەمەند بون بە كالیسیۆم كە بۆ بەهێزی ددان و ئێسكەكان پێویستە.


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە