چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

 

ئەو میوە جۆربەجۆرانەی كە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) لێی خواردون، ئەوانە بون كە لە ناوچەی ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) دەستكەوتون یان لە شوێنێكی نزیكەوە براون بۆ ئەوێ، بەم چەشنە پێغەمبەر (صلی الله علیە وسلم) تێماندەگەیەنێت میوەكانی ناوچەو خاكی خۆمان بخۆین و سوودیان لێ ببینین، چونكە ئەو میوانە گرنگن بۆمان بۆیە خوای گەورە خستونیەتە ناوچەو خاكەكەمانەوە، بۆ نموونە هەنارو هەنجیر و قۆخ و قەیسی و ... هتد، هەموو ئەمانە بۆ خەڵكی كوردستان گرنگ و پێویستن.

بۆ ئەوەی سوود لە میوە وەربگیرێت، پێویستە بە سكی بەتاڵ بخورێ، واتە كەسەكە برسی بێت، واتە پێش خواردن میوە بخورێت، خوای گەورەش كە باسی بەهەشت دەكات، باس لەوە دەكات بەهەشتیەكان سەرەتا میوە دەخۆن ئینجا خواردنی تر دەخۆن (وَفَاكِهَةٍ مِمَّا يَتَخَيَّرُونَ (20) وَلَحْمِ طَيْرٍ مِمَّا يَشْتَهُونَ (21)) (الواقعة) (و دەگەڕێن بە جۆرەها میوەو، لە هەر جۆری هەڵ ئەبژێرن، وە دەگەڕێن بە گۆشتی پەلەوەرەوە، لە هەر جۆرێكی حەزی لی بكەن).


بابەتی پەیوەندار

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -7-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -6-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -5-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -4-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -3-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -2-

بنەماكانی سیستمی خۆراكی پێغەمبەر -1-

چ میوەیەك بخۆین و كەی بیخۆین؟

ئایا هەنگوین بدرێ بە منداڵ؟

هەنگوین و شێرپەنجە